ئانادۆڵ: ئەمریکا ھەڕەشە لە ئیسلامیەکانی نزیک تورکیا دەکات ھێرشنەکەنە سەر رۆژئاوای کوردستان

ئیدارەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئۆپۆزسیۆنی سیاسی و سەربازیی سووریا، کە بەشداری لەو ئۆپەراسیۆنەدا نەکەن، تورکیا دەیکاتە سەر یەپەگە وپەکەکە لە رۆژھەڵاتی رووباری فوڕات لە سووریا.

ئاژانسی ئەندادۆڵی تورکی بڵاویکردەوە وێڕای سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، وەزیرانی حکوومەتی ئەمریکا و بەرپرسانی سەربازیی ئەو وڵاتە بە تەلەفۆن پەیوەندیان بە ھاوتا تورکەکانیان کردووە و پەیامی "نیگەرانی" خۆیانیان پێ راگەیاندوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ھاوکات دیپلۆماسی ئەمریکا و دەزگای ھەواڵگریی ئەمریکاش دەستیان بە ھەڕەشەکردن لە ئۆپۆزسیۆنی سووریا کردووەو، 
پەیامێکی ھەڕەشەئامێزیان بۆ گرووپەکانی سەر بە سوپای سووریای ئازاد و ھاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێرانی سووریا ناردووە و داوای بەشداری نەکردنی لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیایان لێ دەکرێت. 

هەروەها لە پەیامەکەدا بانگەشەی ئەوە دەکرێت، کە ئەو گرووپەی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا بکات ئەوا راستەوخۆ رووبەڕووی سوپای ئەمریکا دەبێتەوە. 

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ھاتووە"بەشداری سوپای سووریای ئازاد یان ھاوپەیمانی ئۆپۆزسیۆن و شۆڕشگێرانی سووریا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بە مانای رووبەڕبوونەوەی ئەمریکا یان ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە شێوەیەکی راستەوخۆ دێت، ھێزەکانی ئەمریکا و ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ناوێکی دیکەی یەپەگە/پەکەکە)، تێکەڵی یەکتر بوون. ھەربۆیەش نابێت ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان بکرێنە ئامانج و ھێرش بکرێتە سەر ھێزەکانی سووریای دیموکرات". 


AM:12:04:16/12/2018