ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16/ 12/ 2018، وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق بڕیارى لادانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كۆمپانیای هێڵه‌كانى ئاسمانى عێراقى له پۆسته‌كه‌ى ده‌ركرد.
بەگوێرەی به‌ڵگه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق، كه ئه‌مڕۆ به واژۆى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی فه‌رمانگه‌ى كارگێڕی و دارایی به وه‌كاله‌ت ده‌ركراوه، بڕیار دراوه به لادانى میران فه‌رید عه‌زیز له پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هێڵه‌كانى ئاسمانى عێراق و گواستراوه‌تنه‌وه‌ى بۆ فه‌رمانگه‌ى ته‌كنیكی.
هه‌ر له بڕیاره‌كه‌دا كه ئاماژه به فه‌رمانێكی وه‌زارى دراوه، بڕیار دراوه به‌دانانى عه‌باس ناسڕ مه‌جید له پۆسته‌كه‌دا به وه‌كاله‌ت، ئه‌وه‌س سه‌ربارى ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی خزمه‌تگوزارییه‌كانى گه‌شته ئاسمانییه‌كان.