خشتەی مووچەی زۆرینەی وەزارەت و دەستەکان ڕاگەیەندرا

له‌ دوو رۆژى داهاتوودا مووچەی مانگی ئەیلولی 2018ی چەند وەزارەت و فەرمانگەیەک دابەش دەكرێت کە زۆرینەی وەزارەت و دەستەکان دەگرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند "سبەی دووشەممە مووچەی مانگی 9ی وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان دابەش دەکرێت".

ئاشکراشیکرد، ڕۆژی سێشەمە مووچەی هەریەک لە وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی كارەبا، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی كشتوكاڵ، چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم، ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

ئەوش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ سەرچاوەیەک لەلقی ھەولێری بانكی ناوەندیی عیراقەوە بە "سپی" ڕاگەیاند "ئەمڕۆ ئەو ٣١٧ ملیار دینارە بۆ موچەی مانگی نۆ تەرخانكراوە دەخرێتە سەر حساب بانكی ھەرێم".



PM:05:53:16/12/2018