لە خولی ئینگلتەرا ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ئارسناڵ توشی دۆڕان هات و یانەی چێڵسیش توانی بردنەوە تۆمار بکات.
لە گەری ١٧ی خولەکە، یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ساوسهامپتۆن و لە ئەنجامدا یاریەکەی ٣-٢ پێدۆراند.
دوو گۆڵی ئارسناڵ میختاریان تۆماریکردو سێ گۆڵی ساوسهامپتۆنیش" ئینگس دوو گۆڵ و ئۆستن تۆماریان کرد.
لە یارییەکی تردا یانەی چێلسی توانی ٢-١ لە یانەی برایتۆن بباتەوەو بگەڕێتەوە بۆ پلەی سێیەمی.
دوو گۆڵەکەش پیدرۆ و هازارد تۆماریان کرد.