هونەرمەند و رۆژنامه‌نووسێكی دەڤەری ڕاپەڕین بەجەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
کەناڵی کوردستان ٢٤ بڵاویکردووەتەوە سەید محه‌مه‌د سەروچاوەیی رۆژنامەنووس و ئەکتەری شانۆیی لە تەمەنی 50 ساڵی بە جەڵتەی دڵ له شاری هه‌ولێر کۆچی دوایی کرد.
ئەو هونەرمەندە لە شانۆکارەكانی ساڵانی هەشتا و نەوەدەکانی سەدەی رابردوو، رۆڵێکی بەرچاوی لەبواری هونەری کۆمیدیا و تراژیدیای لە سنووری راپەڕین هەبووە.
سەید محەمەد دانیشتووی شاره‌دێی سەروچاوەی سه‌ر به ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین بوو، وه‌ك په‌یامنێری رۆژنامه‌ی خه‌بات له ناوچه‌كه كاری رۆژنامه‌وانی ده‌كرد.