وادەی دابەشکردنی مووچەکەی مامۆستایان ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێر ڕایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی 11 دابەشدەكرێت.

ڕاوێژ عەتار ئەحمەد، لێپرسراوی خەرجی وانەبێژ لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێر بە ماڵپەڕی خەڵکی وتووە، ڕۆژی سێ شەممە 18-12-2018 دەست بە دابەشكردنی پارەی وانەبێژی دەكرێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە، "بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاكانی سنوری پەروەردەكەمان دەكەین لە كاتژمێر 9 ی سەرلەبەیانی پارەی وانەبێژی مانگی 11 ـ 2018 دابەش دەكرێت”.

باسی لەوەشکردووە، جگە لە بەڕێوەبەری قوتابخانە پارە نادرێت بە هیچ مامۆستایەكی دیكە.


PM:08:46:16/12/2018