پێویستە لەکاتی سکپڕیدا لەم کارانە خۆت بەدوور بگری و ئەمانەش ئەنجام بدەیت
قۆناغی سکپڕی بە قۆناغێکی زۆر هەستیار دادەنرێت بۆ خانمان، خانمان لەم کاتەدا پێویستیان بە ئاگادارییەکی زۆر زیاتری خۆیان هەیە بۆ ئەوەی تەندروستی خۆیان و کۆرپەلەکەیان بپارێزن، بۆ ئەوەی خانمان زیاتر ئاگاداری تەندرووستیان بن پێویستە خۆیان لەچەند خویەکی خراپ لا بدەن و زیاتر پەرە بەم لایەنە باشانە بدەن ، ئەوانیش:
ـ خواردنی ڤیتامینەکان: ڤیتامین و کانزاکان زۆر گرنگە بۆ ڕاگرتنی باڵانسی لەش، بەتایبەت ڤیتامین و کانزاکان یارمەتی گەشەکردنی کۆرپەلە دەدەن و هەرووەها تەندروستی دایکەکەش دەپارێزن.
ـ باش نوستن: زۆربەی ئافرەتان لەکۆتای مانگەکانی سکپڕی تووشی دڵە ڕاوکێ دەبن بۆیە زۆر پێویستە ئافرەتان لەوکاتەدا زۆر بخەون چونکە هەبونی بێتاقەتی و ماندوی لەئافرەتدا نیشانەی ئەوەیە پێویستی بە حەسانەوە هەیە.
ـ خۆت بەدور بگرە لە جگەرەکێشان: زۆربەی ئەو ئافرەتانەی جگەرە کێشن مناڵەکانیان کێشی لەشییان کەمە، هەروەها جگەرە کێشان کاریگەری دەبێت لەسەر داهاتوی ئەو منداڵە ئەگەری زۆرە ئەو منداڵە لەتەمەنێکی زۆر زوودا ئارەزوی جگەرە کێشان بکات.
ـ نەخواردنی ماددە کحولییەکان: تەنانەت خواردنی ڕێژەیەکی کەم لە ماددە کحولیەکان زیانی دەبێت لەسەر تەندروستی کۆرپەلەو دایکی سکپڕ.
ـ وەرزشکردن: ئەنجامدانی وەرزش لەماوەی سکپڕیدا بەدورت دەگرێت لە زیادبونی کێش ، و ئازاری ماسۆلکە، و خەوزڕان.
ـ نەخواردنی گۆشت و خواردنی خاو وەک هێلکە: ئەم جۆرە خواردنانە لەکاتی سکپڕیدا باش نین پێویستە دایکان خۆیان لێی بەدور بگرن.
ـ خواردنی دەریای: خواردنە دەریاییەکان ڕێژەیەکی باش کانزاو ڤیتامینیان تێدایە ،هەروەها دەۆڵەمەندن بە ئۆمیگا۳.
وە: هەـ ف
سەرچاوە: www.healthline.com
PM:09:16:16/12/2018