باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق ڕایگەیاند هه‌وڵ ده‌ده‌ین ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات بگاته 20 ملیار دۆلاری ساڵانه.
ئیره‌ج مه‌سجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق له میانه‌ی وتارێکی له شاری به‌سره ڕایگه‌یاند: ئێران و عێراق خاوه‌نی 1400 کیلۆمه‌تر سنوری هاوبه‌شن که له ڕووی ئه‌منییه‌وه که‌شێکی جێگیریان هه‌یه، به‌ده‌ر له‌مه‌ش به ده‌یان بازاڕچه‌ی سنورییان هه‌یه که ڕۆژانه به سه‌دان بارهه‌ڵگر تێیدا هاتووچۆ ده‌کات.
وتیشیعێراق به تێکۆشانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه چه‌کداره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته له قه‌یرانی داعش ڕزگاربووه، ئێران وه‌ک چۆن که له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش هاوکاری عێراقییه‌کان بووه، به هه‌مان شێوه له قۆناغی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ش له گه‌ڵ عێراقییه‌کان ده‌بێت.
ڕاشیگەیاند ڕێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ئێستادا 10 ملیار دۆلارە و له‌م خوله‌ی حکومه‌تی عێراق ده‌توانین ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوانمان بگاته 20 ملیار دۆلار.