شەڕڤانان: لە ٢٤ کاتژمێردا ١٢١ داعشمان کوشتووە

شەڕڤانان ڕایانگەیاند "لە ٢٤ کاتژمێردا ١٢١ تیرۆریست کوژراون و هەزارو ١٢٦ هاووڵاتیش لە دەست چەتەکانى داعش رزگارکراون."

ناوەندی راگەیاندنى هێزەکانى سوریاى دیموکراتیک (قەسەدە) ئاماری شەڕی ٢٤ کاتژمێری رابردووی دوایین قۆناغی هەڵمەتى گەردەلولی جزیری بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە بەرەى هەجین دا شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانان و تیرۆریستانى داعش روو دەدات. تیرۆریستان هێرشیان کردە سەر خاڵی شەڕڤانەکانمان و بەو هۆیەوە شەڕی قورس روویدا. لە ئەنجامدا دەیان تیرۆریست کوژران و بریندار بوون. تیرۆریستان نەیانتوانى خۆیان لە بەرامبەر شەڕ و بەرەنگاری و گورزی شەڕڤاناندا رابگرن، بۆیە بە ناچار رایانکرد و کوژراوان و چەکەکانیان لە دواى خۆیان بەجێهێشت. لەوێشدا شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەندین جۆر چەکی تیرۆریستاندا گرت و ٣٥ خاڵ و سەنگەری نوێشیان دروستکرد."

قەسەدە ڕاشیگەیاند  ٣ هەزار و ١٢٦ هاووڵاتیش کە تیرۆریستەکان کردبوونیان بە قەڵغانى زیندوو لە دەستیان رزگاریان کردن و گواستنیانەوە بۆ ناوچەى ئارام و رزگار کراو.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی قەسەدە

"بەرەی باغوز: تیرۆریستان بە چەکی قورس و سوک خاڵ و سەنگەری شەڕڤانانیان بۆردومان کرد. دواتریش هەوڵیاندا هێرشێکى گەورە ئەنجام بدەن، بەڵام شەڕڤانان وەڵامیان دانەوە و شەڕێکى قورس روویدا. لەو شەڕەدا تیرۆریستان گورزی قورسیان بەرکەوت و کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە. چەندین جۆر چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراویشیان لەلایەن شەڕڤانانەوە دەستى بەسەردا گیرا.

لە نیوەڕۆشدا شەڕێ قورس روویدایەوە و تیرۆریستان بە چەکی قورس و سوک و قەناس دەستیان بە هێرشکردەوە، دووبارە شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەوە و لە ئەنجامدا تیرۆریستان لە دوای کوژران و برینداربوونی چەندین کەسیان تێکشکێنران و لە دواى تەنگاوبوونیان ناچار بوون لە گۆڕەپانى شەڕەکە رابکەن.

یەکەی ئەندازیاریى سەربازیى شەڕڤانان لەو ناوچەیەدا چەندین بۆمبی چێندراوی تیرۆریستانیان پووچەڵ کردەوە.

ئێوارەش شەڕڤانەکانمان چوونە سەر بنکەى تیرۆریستەکان و لە دواى کوژران و برینداربوونی چەندین کەسیان، لە بنکەکانیان رایانکرد. شەڕڤانەکانمان کیلۆمەترێک پێشڕەوییان کرد و ١٧ خاڵ و سەنگەری نوێیان دروستکرد. دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکى تری بۆمبڕێژکراوى ئەو تیرۆریستانەدا گرت.

شەڕڤانان لەو بەرەیەدا بەردەوامن لە پێشڕەوی و سەرباری دۆخی خراپ و بەردەوامیى شەڕ، بەڵام ٢٣ خاڵ و سەنگەری تریان دروستکرد بۆ پاراستنى ئەو ناوچانە، کە لە دەست تیرۆریستەکان رزگاریان کردووە.

لە لایەکى ترەوە لە هەمان بەرەدا تیرۆریستان هێرشیان کردە سەر ناوەند و خاڵەکانى هێزەکانمان، بەڵام هێزەکانمان قارەمانانە وەڵامیاندانەوە. بەو هۆیەوە شەڕێکى قورس ڕوویدا کە بۆ ماوەی ٤ کاتژمێر بەردەوام بوو. لە ئەنجامدا ژمارەیەک تیرۆریست کوژران و بریندار بوون. شەڕڤانەکانمان لەو شەڕەشدا ئۆتۆمبێلێکى بۆمبڕێژکراویان تەقاندنەوە پێش ئەوەى بگاتە سەنگەری شەڕڤانان. هەروەها تیرۆریستان بە مووشەکی جۆری (ASPG) هێرشیان کردە سەر خاڵی هێزەکانمان، بەڵام هێرشەکەیان هیچ زیانێکى بۆ هێزەکانمان نەبوو.

تیرۆریستان هەوڵیاندا سەرلەنوێ خۆیان رێکبخەنەوە و ئامادەکاری بۆ هێرشی سێیەم بکەن، بەڵام شەڕڤانانمان هۆشیار بوون و بە قورسی لە بارەگای تیرۆریستەکانیان دا. لە ئەنجامدا شەڕێکى قورس روویدا و تیرۆریستان هەموو چەکە قورس و سوکەکانیان بەکارهێنا، بەڵام شەڕڤانەکانمان هەموو هێرشەکانیان تێکشکاند و دەیان تیرۆریست کوژران و بریندار بوون و ئەوەشی لە شەڕەکە رزگاری بوو رایکرد. دواى بێدەنگییەکى قوڵ تیرریستان بە هاوەن هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، بەڵام هێرشەکەیان بەهۆی رێوشوێنى شەڕڤانانەوە بێ ئەنجام بوو. یەکەی ئەندازیاریى سەربازیی شەڕڤانانیش چەندین بۆمبی تری چێندراوى تیرۆریستەکانیان لەو ناوچانەدا پووچەڵکردەوە.

لە ناوچەکانى تری هەمان بەرەى شەڕ، شەڕی قورس لە ئارادایە. تیرۆریستان بە چەکە قورس و سوکەکانیان، بە تۆپ و هاوەن و مووشەک شەڕ دەکەن. شەڕڤانەکانیشمان هەموو هێرشەکانیان یەک لە دواى یەک تێکشکاندوون و چەندین تیرۆریست کوژراون و بریندار بوون. هاوکات فڕۆکە جەنگییەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بارەگاى تیرۆریستەکانیان کردە ئامانجی هێرش و بۆردومانەکانیان.

بەرەی هەجین: لە بەرەى هەجین دا شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانان و تیرۆریستانى داعش روو دەدات. تیرۆریستان هێرشیان کردە سەر خاڵی شەڕڤانەکانمان و بەو هۆیەوە شەڕی قورس روویدا. لە ئەنجامدا دەیان تیرۆریست کوژران و بریندار بوون. تیرۆریستان نەیانتوانى خۆیان لە بەرامبەر شەڕ و بەرەنگاری و گورزی شەڕڤاناندا رابگرن، بۆیە بە ناچار رایانکرد و کوژراوان و چەکەکانیان لە دواى خۆیان بەجێهێشت. لەوێشدا شەڕڤانان دەستیان بەسەر چەندین جۆر چەکی تیرۆریستاندا گرت و ٣٥ خاڵ و سەنگەری نوێشیان دروستکرد. لەلایەکى ترەوە فڕۆکەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتى بارەگا و خاڵی تیرۆریستانیان کردە ئامانجی بۆردومانەکانیان.

تیرۆریستان جارێکیتر بە هەموو جۆرە چەکە قورس و سوکەکانیانەوە دەستیان بە هێرش کردەوە، شەڕڤانان بە بەرەنگارییەکى بەهێزەوە ڕووبەڕووی هێرشەکەیان بوونەوە. لە ئەنجامدا دەیان تیرۆریست کوژران و برینداربوون. شەڕڤانەکانمان لەو ێشدا ٢ کیلۆمەتر پێشڕەوییان کرد.

هەورەها ٣ هەزار و ١٢٦ هاووڵاتیش کە تیرۆریستەکان کردبوونیان بە قەڵغانى زیندوو لە دەستیان رزگاریان کردن و گواستنیانەوە بۆ ناوچەى ئارام و رزگار کراو.

لەو شەڕەدا چەند شەڕڤانی ئێمەش برینداربوو و بریندارەکانمان گواستەوە بۆ نەخۆشخانە تاوەکو چارەسەر بکرێن.

شەڕ لەو بەرەیەدا بەردەوامیى هەیە.

ئاماری شەڕی رۆژێک

- ژمارەى کوژراوانى تیرۆریستان: ١٢١

- ٤٤ بارەگای تیرۆریستان تەقێنرانەوە.

- ١ چەکی دۆشکا و ١ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو تەقێنرانەوە.

- ٧ رێگاى سەربازی لەلایەن شەڕڤانانەوە داخران، کە تیرۆریستان بۆ هێرشەکانیان بەکاریان دەهێنان.

- ٣ کڵاشینکۆڤ، ١ ئیسپینایجی، ٢ ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراوى تیرۆریستان لەلایەن شەڕڤانەوە دەستیان بەسەردا گیرا.

- فڕۆکەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتیش ٥٠ هێرشیان لە دژ تیرۆریستان ئەنجامدا"


PM:11:25:16/12/2018