ڤیدیۆ:بەرشەلۆنە بە لێهاتووی میسی بە پێنج گۆڵ براوە بوو


لە خولی ئیسپانیاو لە گەری ١٦دا، یانەی بەرشەلۆنە بە لێهاتووی لیۆ میسی ئەستێرەی یانەکەی، توانی ٥-٠ شکست بە یانەی لیڤانتی بهێنێتو  ئەستێرە ئەرجەنتینیەکەش توانی ٣ گۆڵ بکات.
یانەی بەرشەلۆنە بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە دەرکەوتوو توانی پێنج گۆڵ لە لایەن سوارێز و ٣ گۆڵی میسی و ١ گۆڵی پێکی یاریەکە بباتەوەو پێشەنگی خولەکە بە جیاوازی ٣ خاڵ وەربگرێتەوە.
یانەی بەرشەلۆنە ئیستا ژمارەی خاڵەکانی لە خولەکە بووە ٣٤ خاڵ و تاکلایەنە پێشەنگی لالیگای ئیسپانیایە.





AM:12:44:17/12/2018