وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە، ژمارەیەک پێشمەرگەی پارتیی چوبێتن رۆژئاوای کوردستان.
لە راگەیێندراوێکدا کە وێنەنەیکی دەست سپی" کەوتووە تیایدا نووری مەحموود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە ئاماژە بەوەدەکات،"بەهۆی لەکارکەوتنی پردی رێڕەوی سێمالکاوە، کاروانی هاوکارییە سەربازییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رۆژئاوای کوردستان ناچاربوو رێڕەوەکەی بگۆڕێت".
وتیشی، "دوای گفتوگۆی چڕ لە نێوان سەرکردایەتی ئێمە و هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، رێڕەوی وەلید وەک رێڕەوێکی کاتی بۆ گواستنەوەی کۆمەکی هێزی هاوپەیمانان دیاریکرا".
وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل- یەپەگە راشیگەیاند، "بەشێوەیەکی رۆتینیش ژمارەیەک پێشمەرگەی کوردستان یاوەری کاروانەکەی هاوپەیمانان بۆ رێڕەوەکە دەکەن، بەبێ ئەوەی سنوور ببەزێنن".