یانەی بەرشەلۆنە جارێکی ڤێڕمالینی دووردەکەوێتەوە


یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی جارێکی تر لە تواناکانی بەرگریکاری یانەکەی ڤێرمالینی بەلجیکی بێبەش دەبێت.
ڤێڕمالین لە یاری نێوان بەرشەلۆنەو لیڤانتی لە گەری ١٦ی خولەکە کاتێک ٥-٠ براوەبوون، توشی پێکان دەبێت و  ئەمڕۆش یانەکەی پشکنینی بۆ ئەنجامدا.
یانەی بەرشەلۆنە دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ ئەو یاریزانە، دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە تا مانگێک راگەیاندو ئەو یاریزانە توشی پچڕانی ماسولکەی بووە لە قاچیدا.
ڤێرمالین لەو کاتەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کردووە زۆرترین کاتەکانی بە پێکان بەسەر بردووە.




PM:07:10:17/12/2018