ڤیدیۆیەکی نەبینراوی زەکەریا بڵاودەکرێتەوە

گۆرانیبێژی ناسراو زەکەریا عەبدوڵا ڤیدیۆیکەی کۆنی بڵاودەبێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٠.

لەو ڤیدیۆیەدا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، زەکەریا ئامێری ئۆرگ دەژەنێت.

زەکەریا پێش بڵاوکردنەوەی ئەلبومی گۆرانی خۆی، کاری میوزیک دەژنینی بۆ چەند هونەرمەندێکی هەولێر ژەنیووە وەک" زیاد ئەسعەد، کامەران ساڵح، قادر ئەسعەد و ئەردەلان بەکر.

زەکەریا عەبدوڵا خەڵکی ھەولێرە، لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە، لە ساڵی 1997دا یەکەمین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو کردووەتەوە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، جگە لەو ئاهەنگەی بۆ بۆنەی ریفراندۆمە لە یاریگای فەرەنسۆ حەریری سازیکرد، نزیکەی 8 ساڵە ھیچ بەرھەمێکی نوێی ھونەری بڵاو نەکردووەتەوە.




PM:11:33:17/12/2018