نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستادا هەر بەرمیلێك لە خوار 59 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی كانوونی یەكەمی 2018، نرخی بەرمیلێك نەوت لە جۆری برێنت بە 58 دۆلار و 72 سەنتە، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 60 دۆلار و 25 سەنت بوو.

هاوكات لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی لە بازاڕەكانی جیهان بە 49 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا بەیانی دوێنێ بە 51 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.



AM:09:28:18/12/2018