شاجوانی گەردوون فلیپینیە

لە پێشبڕكێی شاجوانی گەردووندا لە بانگۆكی پایتەختی تایلەند ئەنجام درا كچێكی فلیپینی بە ناوی كاتریۆنا گرەی وەك شاجوانی گەردوون هەڵبژێردرا.

دوای ئەوەی ڕۆژی شەممەی ڕابردوو پێشبڕكێی شاجوانی گەردوون لە نێوان شاجوانی ٩٣ وڵات ئەنجام درا كاتریۆنا گرەی خانمە گۆرانیبێژ و مۆدێلكار وەك شاجوانی گەردوون هەڵبژێردرا و شاجوانی هەر یەكە لە وڵاتانی ئەفریقیا و فەنزوێلاش لە پلەی دووەم و سێیەم هات.

كاتریۆنا گرەی تەمەنی ٢٤ ساڵە و لە وڵاتی ئوسترالیا لە دایك بوە و لە دایك و باوكێكی فلیپینیە و ساڵ ٢٠١٦ بە شاجوانی فلیپین هەڵبژێردراوە.



AM:09:52:18/12/2018