يەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە

شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان گەیشتە شاری سلێمانی و لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكات.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی فەرمیی یەكێتی بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، كاتژمێر 11ی ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ی ١٢ی ٢٠١٨، شاندی پارتی و یەكێتی لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لەسێمانی بەڕێوە دەچێت.

ڕوونیشی كردووەتەوە كە كۆبوونەوەكە لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی كوردستان و عێراق و پێكهێنانی حكوومەتی نوێی هەرێمی كوردستانە.

بەگوێرەی زانیاریەكان شاندەكەی پارتی بە سەرۆكایەتیی ئازاد بەرواری و ئەندامێتیی (مەحموود محەمەد، هێمن هەورامی و فرسەت سۆفی) سەردانی یەكێتی و سبەیش سەردانی گۆڕان دەكات.



AM:10:47:18/12/2018