ئەمڕۆ سێشەممە 18/12/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان ھەور دەبێت و بارانیش دەبارێ لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا بەفر دەبارێت، لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت.
كەشناسیی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشەممە 19/12/2018، لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان لە كاتەكانی بەیانیدا ئاسمان تەم دەبێت، پاشان نیمچە ھەور دەبێت.