هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕووداوەكەی تووی مەلیكەوە ئاشكرادەكات

ئەمڕۆ سێشەممە 18 ی كانوونی یەكەمی 2018، ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەكی تووی مەلیكی شاری سلێمانی وەرگەڕا.

ئەمڕۆ سێ شەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ئەو وێنانەی خوارەوەی بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوەكردووە "بەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 8:15، ئەم ڕووداوە لە گۆڕەپانی 30 مەتری تووی مەلیك ڕوویداوە".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "هۆكاری ڕووداوەكە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی ڕەنگی سووری ترافیك لایت بەهۆی تیژڕەویەوە لەلایەن شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری ئەڤیۆ، سەرەڕای بوونی زیانی ماددی بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانی لەم ڕووداوەدا نەبووە".



AM:11:23:18/12/2018