مووچەی مامۆستاییانی وانەبێژ خەرج دەكرێت

ئەمڕۆ مووچەی مانگی یانزەی مامۆستایانی وانەبێژی سنوری پەروەردەی شارەزور دابەشدەكرێت و داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان كراوە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٢ ئامادە بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزور لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "ئەمڕۆ ١٨ی كانوونی یەكەمی ٢٠١٨ موچەی مانگی ١١ی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش دەكەین".

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە "داوا لە بەڕێوەبەرانی ئەو قوتابخانانە دەكەین كە مامۆستایانی وانەبێژیان لە سنوری پەروەردەی شارەزوور هەیە ئەمڕۆ كاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانی بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی ١١ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزوور بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەكی مووچەی مانگی ١١ی مامۆستایانی وانەبێژ".

لە راگەیەنراوەكەدا داوا لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان كراوە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ١٢ ئامادە بكەن و لە ڕۆژانی ٢٦و ٢٧ی مانگ بگاتە دەست دیوانی بەڕێوەبەرایەتییەكان.



AM:11:52:18/12/2018