به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند "هێزه‌كانی پۆلیس چوار تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه به‌ناوی نوشته‌و جادووه‌وه پاره‌یان له‌كچان و ژنان وه‌رگرتووه‌و ده‌ستدرێژییان كردوونه‌ته سه‌ریان".
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ " سپی " نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "ڕۆژی 9 / 12 / 2018، هاوڵاتییه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی كوردسات سكاڵای تۆماركرد له‌دژی كه‌سێك به‌ناوی (ج، م، ح) كه چۆته لای به‌مه‌به‌ستی جادوو سیحر كردن و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ری".
پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "دوای كردنه‌وه‌ی په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه، دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار به‌پێی مادده‌ی 393 له‌یاسای سزادانی عێراقی و پاشان بۆ لێكۆڵینه‌وه سكاڵاكار نێردرا بۆ نه‌خۆشخانه به مه‌به‌ستی پشكنین، ڕاپۆرتی پزیشكی سه‌لماندی كه سكاڵاكار ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه "پاش به‌دواداچوونی هێزه‌كانی پۆلیس و لێكۆڵینه‌وه له شوێنی تۆمه‌تبار، توانرا ڕۆژی 10 / 12 / 2018، تۆمه‌تباری ناوبراو ده‌ستگیربكرێت و دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی نا به تاوانه‌كه‌یدا و وتویه‌تی كه ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر سكاڵاكار و ئافره‌تێكی تریش، وه پاره‌ی له چه‌ند ئافره‌تێكی تریش وه‌رگرتووه به مه‌به‌ستی جادوو و سیحر كردن بۆیان" .
پۆلیس ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "دوای لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی هێزه‌كانی پۆلیس و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا هه‌ریه‌ك له تۆمه‌تباران (ه، ع، ع) و (م، ع، خ) و (أ، ح، ڕ) ده‌ستگیربكرێن كه هه‌مان كاریان له‌گه‌ڵ ژنان و كچان كردووه به‌جۆرێك به ناوی سیحر و جادووه‌وه پاره‌یان لێوه‌رگرتوون و ده‌ستدرێژییان كردوونه‌ته سه‌ریان".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی باس لەوە دەکات "له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 393 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌ندن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".