لە پەرلەمانی عێراق دوای رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان، بەزۆرینەی دەنگ متمانه‌ی به سێ كاندیدی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی دراو، هاوكات دوو له كاندیده‌كانیس ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.
شێرکۆ میروەیس پەرلەمانتاری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە سپی راگەیاند" پەرلەمانی عێراق بەزۆرینەی دەنگ هەریەک له عه‌بدولئه‌میر حه‌مدانی بۆ وه‌زیری رۆشنبیری، قوسه‌ی سوهه‌یل بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا، نوری سه‌باح حه‌مید بۆ وه‌زیری پلاندانان، هەڵبژارد".
ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، وتیشی "هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا دوو كاندیدی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ستنه‌هێنا، ئەوانیش هه‌ریه‌كه له سه‌با خه‌یره‌دین تائی بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده، هه‌نا عه‌مانۆئیل بۆ وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران بوو".
بڕیارە پێنج شەممە جارێکی تر پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی وەزارەتەکانی تر بە تایبەتی ناوخۆ و بەرگری.