لێدوانی سۆلاری لەسەر یاریەکەی کاشیما


لە پرێس کۆنفرانسێکدا سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید لە پێش یاری بەرامبەر بە یانەی کاشیمای ژاپۆنی کە رۆژی چوارشەممە لەجامی جیهانی یانەکان لە کاتژمێر ٧:٣٠ خولەک ئەنجام دەدرێت، سۆلاری راهێنەر بەشداری کردو باس لە یاریەکە دەکات و بە ئاسانی ناو نابات.

سۆلاری رایگەیاند"جامی جیهانی یانەکان بۆ ئێمە گرنگە کە بەدەستی بهێنین، یانەی ریاڵ مەدرید بە ئاسانی نەگەیشتووە بە ئێرەو ئەوان نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپایان بردۆتەوە، ئێمە دەمانەوێت بە هێرش یاری بکەین و خۆشمان بەدەستەوە نادەین.
پاشان رایگەیاند "یاریزانەکانم  بە پەرۆشن بۆ بردنەوەی ئەم نازناوە،بۆیە دەبێت باشترین ئاستی خۆیان پێشکەش بکەن و منیش وەکو راهێنەر بە باشترین پێكهاتەوە بەشدار دەبم.
لەسەر پەیوەندی خۆی و ئیسکۆ وتی" من ئەو یاریزانەم خۆش دەوێت  وهیچ جیاوازیەکیشی لەگەڵ یاریزانەکانی تر ناکەم، هەموویان یارمەتی یانەکە دەدەن بۆ بردنەوەی نازناوە.



PM:07:15:18/12/2018