چۆن بتوانم چارەسەری تەنگە نەفەفسی بکەم



تەنگە نەفەسی نەخۆشییەکی سییە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی هەناسەدان ، هەندێک جارئەم نەخۆشییە لەمنداڵ و گەورەکانیشدا ڕودادەت کەسی تووشبو زۆر بەسەختی دەتوانێت هەناسە وەربگرێت ، چەند چارەسەرێکی سروشتی هەن کە دەتوانن یارمەتی دەرتبن ئەگەر هاتوو توشی ئەم حاڵەتە بوی.

ـ نیشانەکانی:

ـ توند بونی سنگ

ـ کۆکە

ـ  هەناسە کورتی

هۆکارەکانی:

ـ زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان هۆکارەکانی تەنگە نەفەسی دەگەڕێننەوەوە بۆ ،کەش وهەوا، هەوکردن، پیسبونی هەوا، هەستیاری.

چارەسەر...

ـ زۆر خواردنەوەی قاوە: لێکۆڵینەوەیەک ئەوەی ئاشکرا کردووە کە کافاینی قاوە توانای چارەسەر کردنی تەنگە نەفەسی هەیە.

ـ شیرو بەرهەمە ئاژەڵییەکانی دیکە: ڕەنگە بەلاتەوە سەیر بێت ئەگەر باس لەوە بکەن بەرهەمە ئاژەڵییەکان توانای کۆنترۆڵ کردنی تەنگە نەفەسییان هەیە ،بەڵام لەلێکۆڵینەوەیەکدا ئەوەیان بۆ دەرکەوتوە شیرو چەند بەرهەمێکی ئاژەڵی توانای چارەسەرکردنی تەنگە نەفەسیان هەیە.

ـ ئۆمیگا۳: زۆرێک لە لێکۆڵینەوەکان  ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە زۆری ڕێژەی ئۆمیگا۳ یارمەتی کۆنترۆڵ کردنی تەنگە نەفەسی دەدات، هەروەها لەنەخۆشییەکانی دڵ و سەکتەش دەتپارێزێت.

ـ ڤیتامینC،E :  ڤیتامین سی یارمەتی چارەسەرکردنی تەنگە نەفەسی دەدات لەبەر ئەوەی دژە هەوکردنەو هەروەها زۆر بەسودیشە بۆ ئەوکەسانەی تووشی هەستیاری دەبن، پسپۆران بەهەمان شێوەش باس لە ڤیتامین ئی دەکەن کە سودێکی باشی هەیە بۆ کەسی توشبوو .

ـ گەڵاسەوزەکان: گەڵا سەوزەکان سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامین و کانزاکانن، هەروەها دژە هەوکردنن.

ـ هەنگوین: هەنگوین بەچارەسەرێکی زۆر باش دادەنرێت بۆ کۆکەو ،نەخۆشی سەرما، هەروەها هەنگوین توانای چارەسەرکردنی هەوکردن، وهەستیاری هەیە.

ـ زەردەچەوە: زەردە چەوە بە دژە هەستیاری دادەنرێت بۆیە زۆر بەسوودە بۆ تەنگە نەفەسی.

ـ سیر و زەنجەفیل: ئەم دوو خواردنە بە بەهێزترین دژە هەوکردن ودژە هەستیاری دادەنرێن لەبەر ئەوەیە دەتوانی چارەسەری تەنگە نەفەسی پێبکەیت

وە: هەـ ف

سەرچاوە:   .naturalfoodseries.com




PM:08:17:18/12/2018