وەزارەتی دارایی نوسراوێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی دارایی لەبارەی موچەی مانگی (10)ەوە داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی گەنجینەكان دەكات.
 
بە گوێرەی هەواڵێکی تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئەمڕۆ 18ی 12ی 2018، وەزارەتەكە سەرجەم گەنجینەكانی ئاگاداركردۆتەوەو داوای لیستی موچەی مانگی (10)ی كردووە".

ڕوونیشکراوەتەوە هۆكاری داواكردنی لیستی موچەی مانگی (10)ی ئەمساڵ، بۆ ئەوەیەكە كە پارەی پێویستی بۆ دابین بكرێت، بۆیە پێناچێت بۆئەوەبێت پێش سەری ساڵ موچەی ئەو مانگە دابەشبكرێت، چونكە 30 رۆژ جارێك موچە دەدرێت".

باسیش لەوە کراوە، تائێستا وەزارەتی دارایی تەنیا داوای لیستی موچەی مانگی (10)ی كردووەو لیستی مانگەكانی (11) و (12) داوا نەكراوە.

 ئامانج سڵێمان لێپرسراوی ژمێریاری موچە لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی ڕایگەیاندووە: بەپێی رێنمایی ژمارە (6) وەزارەتی دارایی، هەموو فەرمانگەكان پێویستە پابەندبن بەناردنی لیستی موچەی مانگانە لەكاتی خۆیدا، لەسەر بنەمای ئەو رێنماییەش ساڵانە كاردەكەین و پێشوەخت لیستی موچەكان رەوانەی گەنجینەكان كراون.

ڕاشیگەیاندووە "لەگەنجینەكانەوە پەیوەندیمان پێوەكراوەو ئاگادار كراوینەتەوەو داوای ئاماری مانگی (10) دەكەن، بەمەبەستی ئەوەی ئەو ئامارە رەوانەی وەزارەتی دارایی بكەن، بۆئەوەی ئامادەكردنی بڕی پارەكە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكان لەكاتی دابەشكردنی موچەكاندا".



PM:09:05:18/12/2018