ڤیدیۆ:عەینی ئیماراتی گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان


لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەکراودا، یانەی عەینی ئیماڕاتی توانی سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکان تۆمار بکات و شکست بە یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی بهێنێت.
هەردو یە دوای کاتی یاسایی و زیادکراو ماوەی ١٢٠ خولەک ٢-٢ یەکسانبوون، کە دوو گۆڵی عەین مارکۆس بێرگ و کاریۆ تۆماریان کرد.
هەردو گۆڵی یانەی ریڤەرپلەیتیش ، مارکۆس بۆری تۆماری کرد.
دواتر لە کاتی لێدانە سزاکاندا، یانەی عەینی ئیماڕاتی توانی ٥-٤ یاریەکە بە لێدانەکانی سزای یەکلاکەرەوە بباتەوەو سەرکەوتن بۆ یاری کۆتایی بەدەست بهێنێت.
بڕیارە رووبەڕووی براوەی یاری کاشیماو ریاڵ مەدرید ببێتەوە.





PM:10:43:18/12/2018