کۆمەڵ: پێکھێنانی حکومەت لە سەر بناغەی غرورو وکردار و پەرچەکردار خراپە

محەمەد حەکیم ڕایگەیاند کۆمەڵ بۆ بەشداری لەحکومەت بنەمای خۆیی هەیە و وتیشی پێکھێنانی حکومەت لە سەر بناغەی غرورو وکردار و پەرچەکردار خراپە.

لەمیانی کۆڕێکدا موحەمەد حەکیم باسی لەپێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کرد و ڕایگەیاند" کۆمەڵ بۆ بەشداری لەحکومەت بنەمای خۆیی هەیە ولە دوای بەشداری لەهەڵبژاردنی ‭2005‬ تا ئێستا ڕاستەوخۆ پێش یان دوای هەڵبژاردن بڕیارمان نەداوە بەشداری حکومەت دەبین یان دەبینە ئۆپۆزسیۆن، لەبەر دەرگاش چاوەڕوانی کەسیش نەبوین بۆ بەشداری لەحکومەت ، بەڵکو چاوەروانی بەرنامەی حکومەتەکەمان کردوە ،کەسەکان بۆ ئێمەگرنگ نین بەڵکو بەرجەستەبوونی خزمەتی هاوڵاتیان و بنەبڕکردنی گەندەڵی وچەسپاندنی دادپەروەری و شەفافیەت لەبەرنامەی حکومەت لامان گرنگە، گرنگ ئەوەنیە پێکھاتەی  حکومەت کێەگرنگ ئەوەیە خەڵکی کوردستان جیاوازی و گۆڕانکاری ببینێت ، ودەبێت خێرو بێر و نەوتی کوردستان بۆ خەڵکی کوردستان بێت ".

وتیشی "دەبێت پێکهێنەرانی حکومەت خۆ لە دروستکردنی حکومەت لەسەر بنەمای غرور و کردار و پەرچەکردار بپارێزن".

محەمەد حەکیم ڕاشیگەیاند"ئێمە ڕێڕەوی خۆمان هەیە بۆکاری ئۆپۆزسیۆنی ،چاک ببینین دەڵێن چاکە لەحکومەتیش بین خراپ ببینین دەڵێن خراپە هەڵبەت هەردووکیان بەڕێگا و شێوازی خۆیی".

بەرپرسەکەی کۆمەڵ ئەوەشی وت" بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە تائێستا نەتوانراوە یەک قسەبین وەک کورد بەتایبەت لەسەر کەرکوک ئەوەتا ئەو هەموو ئاڵایە لەکەرکوک هەیە بەڵام لەڕۆژی ئاڵاش ئاڵای کوردستان لەو شارە قەدەغەیە، گرنگ ئەوەیە کورد لەهەرچوارپارچەکە بزانێت کە زلهێزەکان دۆستی کورد نین دەبێت سود لە ئەزمونی ڕابردوو وەرگرین".


AM:12:21:19/12/2018