كچە خوێندكارێكی زانكۆ لە شاری ھەولێر، لەسەر باڵاخانەی كۆلێژەكەی خۆی ھەڵدایە خوارەوە و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ١٢ی ٢٠١٨، كچە خوێندكارێكی كۆلێژی كارگێریی زانكۆی پۆلیتەكنیكی ھەولێر، لەسەر باڵاخانەی كۆلێژەكەی خۆی ھەڵداوەتە خوارەوە و بەھۆیەوە بریندار بووە، ئێستاش لەژێر چاودێریی ووردی پزیشكی دایە.
بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو كچە قوتابیی خوێندكارە ئێستا تەندروستی باشە.
خوێندكارەكە خەڵكی دەوروبەری شاری ھەولێرە و تا ئێستا ھۆكاری ڕووداوەكە دیار نییە.