بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 19/12/2018 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتووی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر، سلێمانی و دھۆك ئاسمان ھەور و تەم دەبێت، پاشان بۆ نیمچە ھەور دەگۆڕێت، لە كەركووك ئاسمان تەم دەبێت، پاشان بۆ پەڵە ھەور دەگۆڕێت.

كەشناسیی ھەرێمی كوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشەممە 20/12/2018، لە سەرجەم پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت، باران دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكاندا بارانباریت زیاتر دەبێت.

ھەر لەبارەی كەشوھەوای سبەی، كەشناسیی ھەرێمی كوردستان ھاووڵاتییانی ئاگادار كردووەتەوە لەوەی، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفر دەبارێت، ھەروەھا پلەی گەرماش دادەبەزێت.



PM:12:58:19/12/2018