پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە "دەستڕێژی گوللـەی لە پۆلیس" کردبوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند، کە تۆمەتبارە بەوەی دەستڕێژی گوللـەی لە مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد کردووە.

لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کردووە، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند تۆمەتبارێك دەستڕێژی  گوللـەیان لە مەفرەزەیەكی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لەنزیك بنكەکەیان و هەڵاتن.

ئەوەشهاتوووە، دوای لێكۆڵینەوەكانی هێزەكانی پۆلیس و بەدواداچوون توانرا شەوی رابردوو لەگەڕەكی وڵوبە لە شاری سلێمانی یەكێك لەو تۆمەتبارانە دەستیگربکرێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسە لە ئێستادا بە بڕیاری  دادوەر و بەپێی ماددەی 229 لە یاسای سزادانی عیراقی دەستگیرکراوە، گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی دیکەدا کە تۆمەتبارن لە دۆسیەکەدا بەردەوامە.


PM:01:18:19/12/2018