گەرمیان ... بەهۆی روخانی خانویەک ژنێک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند لە گوندێکى سنورى ناحیەى جەبارەى سەر بە ئیدارەى گەرمیان بەهۆى ڕوخانى خانووەکەیانەوە ئافرەتێک گیانی لەدەستدا.

ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری بەپرسی راگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەمە لەگوندی "کنگرئابات" سەربەناحییەی جەبارەوە تەرمی ئافرەتێک هێنرایەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.

وتیشی، ژنەکە ناوی "خەولە فازل مەرضی"بوو لەدایکبووی 1999 لەنەتەوەی عەرەببووە، کە بەوتەی کەسوکاری خانووەکەیان گڵ بوەو بەهۆی بارانی چەن ڕۆژی ڕابردەوەوە بەیانی ئەمڕۆ ڕوخاوەو ناوبراو بوەبەژێر ئاسەواری خانووەکەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە

علی جەمال قدووری راشیگەیاند لەئێستادابەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی هێنراوەتەپزیشکی دادوەری قەزای کەلار.





PM:03:34:19/12/2018