نووسینگەی بارزانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

نووسینگەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی هەندێ کەناڵی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتی کوەیت  بڵاوکردەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانونوی یەکەم،، نووسینگەی موسعود بارزانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد "بەم دواییە هەندێ کەناڵی میدیایی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە وڵاتی کوەیت، لەسەر زاری سەرۆک بارزانی باسیان لە هەندێ زانیاری لەبارەی دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکان کردووە، لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکانی ئەو وڵاتەوە راگەیاندنکارێک بە ناوی نەجم عەبدولکەریم ئاماژەی بەوەدابوو، گوایە لە سەروبەندی رووخاندنی رژێمی بەعس، سەرۆک بارزانی پێی راگەیاندووە کە زانیاری لایە لە هەندێ شوێن لە هەرێمی کوردستاندا، دیل و بێ سەروشوێنە کوەیتییەکانی لێ نێژراوە".

لە ڕوونکردنەوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەکاتێکدا سەرۆک بارزانی ئەو هەواڵە بە ناڕاست ناودەبات و ئەو زانیارییەی بە ناوییەوە بڵاوکراوەتەوە بەتەواوی رەت دەکاتەوە. جەخت دەکاتەوە کە هەر کات زانیاری لەبارەی ئەم پرسە مرۆییە دەست بکەوێت، برایان لە وڵاتی کوەیت ئاگادار دەکاتەوە. ئاماژەش بەوە دەدات لەم رووەوە کوردانی عێراق هەمان خەم و ئازاریان هەیە، کە ژمارەیەکی زۆر دیل و بێ سەروشوێن لەسەر دەستی رژێمی رووخاو بە چارەنووس نادیاری ماونەتەوە.


PM:04:16:19/12/2018