قوباد تاڵەبانی داوای بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی دەکات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و کورە بچووکی تاڵەبانی داوای بەستنی کۆنگرەی حیزبەکەی دەکات و دەڵێت" ی.ن.ك پێویستی بە بەستنی كۆنگرەیە و دەبێت لەڕێی كۆنگرەوە كەمووكوڕیەكانمان چارەسەر بكەین".

لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم-یش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند" وەك ی.ن.ك سیاسەتی خۆمان هەیە بۆ هەر سێكتەرێك لە سێكتەرەكانی حوكمڕانی"، هەروەها راشیگەیاند " بەرپرسیاریەتی جێبەجێكردنی بەڵێنەكانمان لەسەر شانە و ئەو درووشم وبەڵێنانەی كە داومانە بەهاوڵاتیان دەبێت هەنگاوی كردەیی بۆ بنێین و جێبەجێیان بكەین".

یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەبوایە ٢٠١٣ کۆنگرەی گرێبدایە، هەرچەندە چەند جارێک لیژنە بۆ خۆ ئامادەکردنی بۆ بەستنی کۆنگرە سازکرا، بەڵام بەهۆی کێشە ناوخۆیەکانی نێو ئەو حیزبەوە چەندجارێک دواکەوت.



PM:07:44:19/12/2018