کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان سێ مانگ دەخایەنێت

کۆشکی سپی رایگەیاند" کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا دەستیپێکرد".

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە کە کۆشکی سپی رایگەیاند" ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەکانی ئەمەریکا دەستی بەکشانەوە لەسوریا کرد، بەپرسێکی ئەمەریکیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە کشانەوەکە ٦٠ رۆژ تا ١٠٠ رۆژ دەخایەنێت ".

کۆشکی سپی دەشڵێت " ئەم پاشەکشەیە ئەوە ناگەیەنێت کە سەرکەوتن بەسەر داعشدا، ئەوە ناگەیەنێت کە هاوپەیمانی جیهانی دژی داعش و هەڵمەتی هاوپەیمانی کۆتایی هاتووە".

هەروەها وەزارەتی دەرەوە رایگەیاند" هەرچی فەرمانبەری وەزارەتەکەی هەیە لە سوریا لە ٢٤ کاتژمێردا پاشەکشە دەکات ".

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ( پەنتاگۆن ) رایگەیاند" هاوپەیمانان توانیان ئەو ناوچانە ئازاد بکەن کە بەدەست داعشەوە بووە، بەڵام هەڵمەتەکە هێشتا تەواو نەبووە".



PM:08:45:19/12/2018