چارەنووسی مووچەی سێ مانگەکەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دیاریکرا

مووچەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم دەکرێتە چەکی بانکی و لە داهاتوودا خەرجدەکرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە " سپی " راگەیاند" مووچه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ده‌كرێته‌ چه‌ك و به‌ بێ پاشه‌كه‌وت كۆی گشتیی مووچه‌ی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك تۆمار ده‌كرێت و وه‌ك چه‌كی بانكیی ده‌درێته‌ فه‌رمانبه‌ران".
حکومەتی هەرێم بەپێی توانای دارایی ئەو چەکەی مووچەی ئەو سێ مانگە بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا خەرجدەکات.

له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئەیلولی ئه‌مساڵ ده‌هێنرێت و حکومەت مووچەی مانگی تشرینی یەکەم و دووەم و کانونی یەکەمی ساڵی ٢٠١٨ ی نەداوە.



PM:10:32:19/12/2018