مووچەی هەر سێ مانگەکەی فەرمانگە ئیتیحادییەکان خەرجدەکرێت

کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند هەرێم مووچەی هەر سێ مانگەکەی فەرمانگە ئیتیحادییەکانی خەرجکردووە.

کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بە سپی میدیای ڕاگەیاند "دوێنێ (١٢/١٩) جارێکی دیکە لەبارەی کێشەی مووچەی فەرمانگە ئیتیحادییەکانی هەرێم (رەگەزنامە، پاسپۆرت، کارتی نیشتیمانی و نشینگە) قسەم لەگەڵ د.فوئاد حسێن وەزیری دارایی عیراق کرد و داوای چارەسەری ئەو کێشەیەم لێکرد و بەڵێنیدا بەدواداچونی بۆ بکات، ئەمڕۆ پەیوەندی پێوە کردمەوە و پێی راگەیاندم کە فەرمانی بە ستافی وەزارەتەکەی کردووە پێش کۆتایی ساڵ هەردوو مووچەی ساڵی ٢٠١٧ یان بۆ سەرف بکرێت، بۆ  مووچەکانی ساڵی ٢٠١٨ ش رایگەیاند کە هی سێ مانگی کۆتایی، لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراق-ەوە هەمووی سەرفکراوە".

وتیشی "
ئەوەی دەمێنێتەوە، ئێستا لەسەر حکومەتی هەرێمە کە ئەو سێ مووچەیەی ئەمساڵ بەزوویی بۆ فەرمانبەرانی ئەو فەرمانگانە سەرف بکات و دواتریش کە دوو مووچەکەی ساڵی ٢٠١٧ گەیشتە دەست حکومەتی هەرێم، سەرفکردنی ئەوانیش دوانەخرێت".



PM:09:44:20/12/2018