هێزەکانى فەڕەنسا پاڵپشتی لە هەسەدە دەکەن

هێزەکانى فەڕەنسا لەسوریا پشتیوانى خۆیان بەتەواوى بۆ هێزەکانى سوریاى دیموکرات نیشاندا و ڕایانگەیاند دەبێ هەوڵبدەن کە ئەمەریکا بە بڕیارى خۆیدا بچێتەوە دەربارەى کشانەوەى لە سوریا.

ڕوانگەى سوریا بۆ مافەکانى مرۆڤ ڕایگەیاند شەوى ڕابردوو فەرماندەى هێزەکانى فەڕەنسا لە ناوچەى عەین عیسا لەگەڵ فەرماندەى هەسەدە کۆبووەتەوە و پێیڕاگەیاندووە تا دواین کات لەگەڵ هەسەدە دەبن و دەبێ پشتیوانى سەبازى و لۆجیستى پێشکەشیان بکەن.

لەماوەى دوو ڕۆژى ڕابردوودا چەندین کۆبوونەوە بە جیا لەنێوان هەسەدە و هاوپەیمانان و سەربازانى ئەمەریکا و فەڕەنسا کراوە و لەکۆبوونەوەکانیشدا پرسی کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لەسوریا و ڕۆژئاواى کوردستان تاوتوێکراوە.

پێشتریش فڕانسۆ دیلواتر، نوێنەرى فەڕەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو لە چەند هەفتەى داهاتوودا کار لەسەر پاراستنى هەموو هاوپەیمانەکانى ئەمەریکا لەناویشیاندا هەسەدە دەکەن لە سوریا.



PM:02:21:21/12/2018