بەغدا بەڵێنی داوە لەسەرەتای ساڵدا سێ مووچە بۆ هەرێم بنێرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراقەوە ئاماژەی بەوەداوە كە حكومەتی فیدراڵ  بە شێوەیەكی سەرەتایی رەزامەندیی داوە لەسەر ناردنی سێ‌ مووچەی ساڵی 2018 ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەسەرەتای ساڵی 2019 دا.

تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەو بەڵێنەی بەغدا لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزیری دارایی حكومەتی هەرێم رایگەیاندبوو كە حكومەتی ناوەندی لە مانگی نیسانەوە بڕی 317 ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران رەوانە كردووە , هەروەك داواشی لە حكومەتی بەغدا كردبوو كە بەشی هەرێم بۆ سێ مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو رەوانە بكات و لەوبارەیەوە نوسراوێكیان ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق كردبوو.



PM:11:43:21/12/2018