بڕە پارەی مووچەی فەرمانبەران زیاد دەکرێت

ئەندامێکی کوردی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند " له‌دوای ده‌ستكارینه‌كردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عیراق، یه‌كێك له‌سیناریۆكان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕی ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی كه‌ مانگانه‌ عیراق ره‌وانه‌ی هه‌رێمی ده‌كات، بۆ بڕی زیاتر له‌ 400ملیار دینار زیادبكرێت".

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی دا، شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند " له‌دوای ده‌ستكارینه‌كردنی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی عیراق، یه‌كێك له‌سیناریۆكان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بڕی ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی كه‌ مانگانه‌ عیراق ره‌وانه‌ی هه‌رێمی ده‌كات، بۆ بڕی زیاتر له‌ 400ملیار دینار زیادبكرێت و هه‌رێمیش له‌فرۆشتنی نه‌وتی خۆی به‌رده‌وام بێت، وه‌ زیادكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش بۆئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم بتوانێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات و ده‌ست به‌پڕۆژه‌كانیش بكاته‌وه‌".

ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه " گومانی رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر یان لێتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌، بۆئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت له‌ سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی و پێدانه‌وه‌ی قه‌رزی كۆمپانیاكانی نه‌وت".

له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌توانن كێشه‌ بۆناردنی (317) ملیار دیناره‌كه‌ له‌ساڵی (2019)  دروست بكات و رێگری لێبكات، شیروان میرزا ئه‌وه‌شی راگەیاندووە" له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ كه‌ رێكه‌وتنه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كرا، پرس به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌كرا، بۆیه‌ بۆ (2019) یش ده‌توانرێت به‌رده‌وامی به‌ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌ بدرێت".



PM:05:21:22/12/2018