له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئەمڕۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کە له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی به‌نزین درا.
بەگوێرەی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای سلێمانی، كه وێنه‌یه‌كی دەست "سپی" کەوتووە، تیایدا هاتووە، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22ی كانوونی یه‌كه‌می 2018، د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له دیوانی پارێزگا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری به‌نزینخانه‌كانی شاری سلێمانیدا كۆبووه‌وه.
ئەوەشهاتووە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتیان و به‌ده‌ستپێشخه‌ری بازرگان و خاوه‌ن وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی نرخی به‌نزین له سبه‌ینێوه بیست و پێنج دیناری تر كه‌مده‌كرێته‌وه.
لە راگەیەندراوەکەی پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وەشکراوە، له رۆژی شه‌ممه 17ی تشرینی دووه‌می 2018ه‌وه، نرخی لیترێك به‌نزینی سوپه‌ر و نۆرماڵ 25 دینار داده‌به‌زێت و به چه‌ند قۆناغێكیش له داهاتودا نرخه‌كه زیاتر داده‌به‌زێت.