نوێترین زانیاری لەبارەی موچەی سێ مانگی کۆتای ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانی ھەرێم

حکومەتی عێراق سەبارەت بە موچەی ٣ مانگی کۆتای ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانی ھەرێم بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

رۆژنامەنووسی کورد لە بەغداد ئۆمێد محەمەد لە فەیسبووکی تایبەتی خۆی نووسیوویەتی" بڕیارە بەغدا کۆتای مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ بڕی ٩٥١ ملیار دینار بنێریت بۆ ھەرێمی کوردستان".

رونیشیکردوەتەوە، " بەغداد ئەو بڕە پارەیە وەک مووچەی مانگی ١٠ و ١١ و ١٢ ساڵی ٢٠١٨ دەنێردرێت بۆ ھەرێمی کوردستان، کە بۆ ھەر مانگێک بڕی ٣١٧ ملیارە دینارە".

ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوە مووچەی ئەو فەرمانبەرانەیە، کە ناویان لە وەزارەتی دارای عێراق ھەیە و ژمارەیان نزیکەی ٦٨٢ ھەزار فەرمانبەرە و لە ساڵی ٢٠٠٧ ناویان تەسبیت بووە، بەڵام ھەرێم پارەکەیان دابەش دەکات بەسەر تەواوی فەرمانبەرانی ھەریمی کوردستان".


PM:09:04:23/12/2018