لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق متمانە بە وەزیرانی پەروەردە و كۆچوكۆچبەران-ی حکومەتەکەی عادل عەبدولماهدی درا.
ئهمڕۆ دووشهممه، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بهڕێوهچوو، هەریەک لە شەیما خەلیل بۆ وەزیری پەروەردە و نەوفل بەها بۆ وەزیری كۆچوكۆچبەران پەسەند کران.
هاوکات "فەیسەڵ جەربا" كە كاندیدی وەزیری بەرگری بوو دەنگی پێویستی پەرلەمانتارانی بەدەستنەهێنا، هەروەها فالح فەیازیش كە كاندید وەزیری ناوخۆ بوو بەهۆی ناكۆكی كوتلەكانەوە نەخرایە دەنگدانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٤ی کانونی یەکەم، لە کاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی "فەیسەڵ جەبار" بۆ پۆستی وەزارەتی بەرگریی، پشێوی لە پەرلەمانی عێراق دروستبوو. لە دوای دروستبونی ئاڵۆزی و پشێوی بەوهۆیەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ناچارکران دانیشتنەکە جێبهێڵن و رێژەی یاسای پەرلەمان شکێنرا.