ئەمڕۆ گروپێکی چەکداری سەر بە سوپای تورکیا بە چەکی قورس هێرشیکردە سەر بارەگای هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە باکوری رۆژئاوای منبج.
ناوەندنی ڕاگەیاندنی سەربازی منبج ڕاگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو گروپە چەکدارییە بۆردومانی بارەگاکانیانی کردووە لە باکوری ڕۆژئاوای منبج و تا ئێستا ئاماری قوربانیانی هێرشەکە ئاشکرانەکراوە.
هەر لەوبارەیەوە ئاژانسی هاوار ئاماژەی بەوە کرد، چالاکییە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە سنورەکانی رۆژئاوا زیاتر بووە و هاتوچۆی بەشێک لە ڕێگاکانیان قەدەغە کردووە.
لە دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا سوپای تورکیا هێزێکی چەکداری لە سەر سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان زیاتر کردووەو پێدەچێت ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدات.