دامەزراندن لەم وەزارەتە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ی کانونی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی بەسرە رونكردنەوەیەکی لەبارەی دامەزراندن لە بەڕێوەبەرایەتییەکی بڵاوکردەوە.

لە روونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی بەسرە ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر راسپاردەی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە دەرگای دامەزراندنیان كردوەتەوەو هەزاران كەس فۆڕمی دامەزراندنیان پێشكەش كردوە.

بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە بڕیارە هەزار كەس وەك مامۆستا و فەرمانبەر لە بەسرە دابمەزرێن، هەرچەندە ئەنجومەنی پارێزگا بە كەمی زانیوە و بەنوسراوی داوای دامەزراندنی زیاتری كردووە.

بڕیارە لە سەرەتای ساڵی نوێوە و لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2019، حكومەتی عێراق بەشێوەیەكی سنوردار دامەزراندن لە کەرتی گشتی دەستپێبکاتەوە.



PM:06:54:25/12/2018