لیستێکی نوێی مووچەی کەمئەندامان راگەیەندرا

لیستێکی نوێی مووچەی کەمئەندامان لە ناوچەکانی گەرمیان بڵاوکرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان، بەپێی ڕاگەیەنراوێك، ڕۆژی پێنج شەممە مووچەی مانگی ئازاری كەمئەندامان دابەش دەكرێت.

هاوكات بەپێی خشتەیەك، كە بانكی شێروانە بڵاویكردۆتەوە، ڕۆژی پێنج شەممە 27ی 12ی 2018 مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2018ی كەمئەندامانی سنوری شاری كەلار و دەورووبەری دابەش دەكرێت.

جەختیشكراوەتەوە، كە "ئەو كەمئەندامانەی ڕێژەی كەمئەندامیان لە لیژنەی پزیشكی دەرنەچووە و مووچەكەیان ڕاگیراوە سەردانی بانك نەكەن بۆ وەرگرتنی مووچە تا كاتی دووبارە پشكنینەوەیان لەلایەن لیژنەوە”.



PM:08:04:25/12/2018