لەگەڵ کۆکردنەوەی هێزێکی زۆری تورکیا لە سەر سنوری رۆژئاوای کوردستان لە مینبەجەوە تا دێرک، ئەمڕۆ هێزێکی رووسی و هیزێکی بەرچاوی سوری چوونە رۆژئاوای شاری مینبەجی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات.
ئەنجومەنی سەربازی مینبەج کە سەربە هێزەکانی سوریای دیموکراتن، ئەمڕۆ ٢٥ ی کانوونی یەکەم رایانگەیاند کە هێزێکی روسی گەیشتوونەتە رۆژئاوای مینبەج و ئەو بکەیەیان بووژاندۆتەوە کە ناوەندی هەماهەنگی ئاشتەوایی سوریا بوو لە ناوچەی " العریمە".
هاوکات ئاژانسی ئانادۆڵی فەرمی حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە کە هێزەکانی رژێمی بەشار ئەسەد بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پەیەدە بەرەو شاری منبج بەڕێكەوتوون و گەیشتوونەتە شارۆچكەی عەریمە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی "ئەنادۆڵو"ی توركی، 40 ئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەکانی رژێمی ئەسەدیان تیێدا بووە، لەگەڵ دوو تانک و ژمارەیەک بارهەڵگر کە پێداویستی سەربازییان هەڵگرتووە لەگەڵ گوێزەرەوەی زرێپۆشی سەربازی، لە باشووری منبجەوە چوونەتە ناوچەكە.
ئەو ئاژانسە باس لەوە دەکات کە کاروانی هێزەکانی رژێم دوای ئەوەی کۆبوونەوەیەکی کورتیان لەگەڵ بەرپرسانی پەیەدە ئەنجام داوە، بەرەو شارۆچكەی عەریمە لە گوندەوارەکانی خۆرئاوای شارۆچکەکە بەڕێکەوتوون.
ئەنادۆڵ دەڵێت "بەم شێوەیە ئەمڕۆ پەیەدە شارۆچكەی عهریمهی راده‌ستی هێزه‌كانی رژێمی سووریا كردووە و چاوەڕوان دەكرێ ناوچەكانی تری منبجیش رادەست بكات.
شارۆچكەی عه‌ریمه ده‌كه‌وێته نێوان رۆژئاوای منبج و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فوراته‌وه.
له‌كاتێكدا ناوچه‌كانی دیكه‌ی منبج له‌ژێر كۆنترۆڵی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌م نزیكانه ئه‌مریكا سه‌ربازانی خۆی له شارۆچكه‌كه بكێشێته‌وه.
له‌ئێستادا سه‌ربازانی ئه‌مریكا له كه‌ناراوه‌كانی زێی ساجو له نێوان ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی منبج و ناوچه‌ی قه‌ڵغانی فورات له باكووره‌وه جێگیركراون.