بە ڤیدیۆ.. پێکدادانێکی توندی دوو ئۆتۆمبیل لە شەقامی کۆرنیشی هەولێر

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٥ ی کانوونی یەکەم پێکدادانێکی توند لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە شەقامی كۆڕنیش لە هەولێر روویدا.

كاروان خۆشناو وتەبێژی پێشووی پۆلیسی هەولێر گرتەی ڤیدیۆی ساتی رووداوەکەی لە واڵی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیسبووک بلآوکردۆتەوە.

 كاروان خۆشناو لە گەڵ بلآوکردنەوەی ڤیدیۆکەدا نووسیوویەتی " كەمێك پێش ئێستا رووداوێكی سەخت لە شەقامی كۆڕنیش روویداوە و بەبێ ئەوە هیچ ئامارێك لەبارەی زیانی رووداوەكە ئاشكرابكات".


 



PM:08:46:25/12/2018