هەسەدە جێگرەوەی هێزەكانی ئەمریكا ئاشكرادەكات

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكراتی "هەسەدە" رایدەگەیەنێت، كە هەوڵ دەدەن ئەو بۆشاییەی بە كشانەوەی هێزە ئەمریكییەكان دروست دەبێت، بە هێزی دوو وڵات پڕی بكەنەوە.

مەزڵوم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە بە رۆژنامەی "واشنتن پۆست"ی راگەیاندووە، بڕیاری كشانەوەی هێزە ئەمریكییەكان لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا پێشبینی نەكراو بوو و ”ئێمەی تووشی شۆك كرد".

مەزڵوم كۆبانی هەروەها رایگەیاندووە، ئەوان لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ رێككەوتن لەگەڵ رووسیا و سووریا بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییەی بە كشانەوەی هێزە ئەمریكییەكان دروست دەبێت.

شەوی چوارشەممە 19/12/2018ش، كۆشكی سپی رایگەیاند، كە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری گەڕاندنەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە رۆژئاوای كوردستان و سووریا داوە.

 




AM:09:14:26/12/2018