دادگای رەسافە بڕیاریدا بە پێدانی شاییستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم

سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی سەردەم رایدەگەیەنێت "دادگای رەسافە، وەزارەتی بازرگانی عێراقی پابەندكردووە بە پێدانی شاییستە داراییەكانی جوتیارانی هەرێم".

مام فارس، سەرۆكی رێكخراوی جوتیارانی سەردەم كە ئێستا وەك نوێنەری جووتیارانی هەرێمی كوردستان لە دادگای رەسافەیە لە بەغدا، بە ماڵپەڕی "دواڕۆژ"ی ڕاگەیاندووە "ئەمڕۆ دادگای رەسافە بڕیاریدا وەزارەتی بازرگانی عێراقی پابەند بكات بە پێدانی شایستە داراییەكانی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم بۆ ساڵەكانی 2014 و 2015 و 2016".
وتیشی "لە ماوەی 9 مانگی رابردوودا 12 دانیشتنی دادگای رەسافە بەڕیوەچووە كە

سی پارێزەری خۆبەخش كاریان لەسەر دۆسیەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم كردووە و توانرا ئەمڕۆ ئەم دۆسیەیە یەكلایی بكرێتەوە".



PM:12:37:26/12/2018