مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە

لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان، هەرێم زەرەرێکی زۆر دەکات و پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکات مەترسی لەسەر موووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەیە کە بەگەرێتەوە بۆ سەردەمی پاشەکەوتی مووچە.

لە لێدوانیکی رۆژنامەوانیدا د.غالب محەمەد، ئه‌ندامی  ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق،رایگەیاند " ھەرێمی کوردستان وەک عیراق دەوڵەت نییە تاخاوەنی پارەی یەدەک بێت یان دەسەڵاتی ئەوەی ھەبێت قەرزی دەرەکی وەربگرێت بۆ ئیدارەدانی وڵات لەکاتی قەیرانەکاندا، بۆیە لەگەڵ دابەزینی زیاتری نرخی نەوت، کێشە بۆ موچەی فەرمانبەران ھەرێم دروست دەبێت و لەوانەشە رێژەی پاشەکەوتی پێشتر جێبەجێبکرێتەوە.
ئه‌ندامه‌كه‌ی فراكسیۆنی گۆران جەخت لەسەر ئەوە مەترسیە دەکاتەوەو دەڵێت" بەردەوامبوونی دابەزینی نرخی نەوت، ئەوە جارێکی تر زیادکردنی رێژەی پاشەکەوت لەسەر موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دروست دەبێتەوە".

 غلب محه‌مه‌د ئه‌وه‌شی خستۆتە روو "باشترین رێگەچارە بۆئەوەی حکومەتی ھەرێم بتوانێت بەبێ کێشە موچەی فەرمانبەران دابین بکات ئەوەیە کەپابەندبێت بەھەموو مەرجەکانی عیراق و بودجەی خۆی لە بەغدا وەربگرێت".

ماوەی زیاتر لە مانگێکە نەوت بەشێوەیەکی خەیاڵی نرخەکەی دادەبەزێت، لەکاتێکدا نرخی یەکەم بەرمیل نەوتی برنت بە نزیکی ٨٠ $ دۆلار بوو، ئێستا بە نزیکی بە ٥٠$ دۆلارە.




PM:07:20:26/12/2018