ئاژانسێکی فەرمی حکومەتی ئاکاپەی دەسەڵاتدار ژمارەی سەربازە فەرەنسیەکانی لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە.
ئەو ئاژانسە باس لەوە دەکات فه‌ڕه‌نسا كه دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له سووریا رایگه‌یاندبوو به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیرییه‌كانی بۆ" یه‌په‌گه" له زۆرینه‌ی خاڵه سه‌ربازییه‌كاندا سوود له توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌رده‌گرێت، ژماره‌ی سه‌ربازانی له سووریا، نزیكه‌ی 200 سه‌ربازه.
ئەو ئاژانسە دەڵێت " لە ئه‌نجامی بەدواداچوونەكانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له ناوچه‌كه‌دا ده‌ریده‌خات، له‌ئێستادا فه‌ڕه‌نسا له سووریا خاوه‌نی هێزێك نییه بتوانێت ئه‌م پشتگیرییه پێشكه‌ش بكات".
له‌ئێستادا فه‌ڕه‌نسا له رۆژهه‌ڵاتی فورات كه له‌ژێر كۆنترۆڵی یەپه‌گه‌دایه، ته‌نها 200 سه‌ربازی هه‌یه و له كارمه‌ندی ته‌كنیكی و هێزی تایبه‌ت پێكهاتوون.
ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ڕه‌نسییانه‌ی له ریزه‌كانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دان، به 50 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
________________________________________